کەلاری پێی دەڵێن، جاچکەی کوردی

بنێشتی کوردی ویستی زۆری لەسەرە

964+

میلاد جەلال-کەلار

گەنجێک کە پیشەی دروستکردنی بنێشت و بەرهەمهێنانی بابەتە خۆماڵییەکانە دەڵێت، “بڕۆ بۆ دەعوەتی تێر بخۆ و دوایی بنێشتی کوردی بخۆ سافی دەکات”.

محەمەد دڵشاد دانیشتوی هەڵەبجەیە و هاتووە بۆ شەشەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان و بە 964ی وت،” هاتووم بە بەر چاوی خەڵکەوە بنێشتی شاخەکانی کوردستان و بەرهەمە خۆماڵییەکانی تر دروست بکەم بۆ ئەوەی کڕیارەکان ئاسوودە و دڵنیابن لە خاوێنی و چۆنیەتی بەرهەمەکانمان و شوکور خەڵک حەزی پێیەتی”.

دەشڵێت،” ئەم بنێشتە کوردییە، کەلاری پێی دەڵێن جاچکەی کوردی، شیفایە بۆ هەموو شت و سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی”.

پێداچوونەوە: باخان تۆفیق

لەبازاڕی سلێمانی بنێشتی کوردی دروستدەکات و دەیفرۆشێت

لەبازاڕی سلێمانی بنێشتی کوردی دروستدەکات و دەیفرۆشێت