جلە زیادەکانیان دەبەخشن

کەمپینێک بۆ بەخشینی جلوبەرگی زستانە بەڕێوەدەچێت

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە قوتابخانەی پێرفێکتی بنەڕەتی سلێمانی کەمپینێک بۆ بەخشینی جلەوبەرگی زستانە بەڕێوەدەچێت و قوتابیان جلوبەرگە زیادەکانیان دەبەخشنە ئەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی.

د. پێشڕەو حەمەعەلی چاودێری پەروەردەیی بە 964ـی وت، “دەکرێت جلەوبەرگەکان نوێ بن و دەشکرێ کۆن بن و بەکارهاتبن، هەموویان خاوێن دەکرێنەوە، بەستە بەستە دەکرێن و بەسەر بنەماڵە فەقیر و هەژارەکاندا دابەش دەکرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا منداڵەکان نین کە جلەکانیان دەبەخشن، بەڵکو دایک و باوکیشیان بەشداری کەمپینەکە دەکەن و جلوبەرگەکانیشیان بۆ تەمەنی یەک ساڵ و 50 ساڵیش دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری