لە ئاست تموعى بەرهەمهێنەران نییە

نرخى نەوت لەخوار 64 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

نرخى نەوت لە خوار 64 دۆلارە، هەرچەندە بەراورد بە ئێوارەى دوێنێ بەرز بووەتەوە، بەڵام هێشتا ئەو نرخە نییە کە فرۆشیارانى نەوت چاویان لێیەتى.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.11.2025 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 0.72 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، نرخی نەوتی خۆرئاوای تەکساسیش 59 دۆلار و 0.46 سەنتن مامەڵەى پێوە دەکرێت.

دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی، زیادبوونی 4.4 ملیۆن بەرمیل لە کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکادا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کۆگای بەرهەمە پاڵاوتەکان ئاشكرا كرد، ئەمەش وای كرد نرخی نەوت دابەزێت.

بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژێکدا سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر بەرهەمهێنەرانی روسی رۆسنەفت و لوکۆیل بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر مۆسکۆ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.

ئەمساڵ نەوت نرخی خۆی لەدەستداوە، لەناویاندا سێ مانگی لەسەریەک تا مانگی تشرینی یەکەم دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش ل دۆلارو ەکاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەوەی دابینکردنی جیهانی لە خواست زیاتر بێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی کردووە لە ساڵی داهاتوودا زیادەڕەوییەکی پێوانەیی تۆمار بکات، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی هاوپەیمانی ئۆپێک+ و هەروەها وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێکەوەیە.

نرخی نەوت دابەزی و كۆگاكانی ئەمریكا پڕن

نرخی نەوت دابەزی و كۆگاكانی ئەمریكا پڕن