"ماددەی تەقینەوەی پێوە نەبووە"

درۆنێک لە نزیک بینای وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە بەغدا کەوتەخوارەوە

شۆڕش قادری

درۆنێک لەنزیک بینای وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری عێراق کەوتە خوارەوە.

سەرچاوەیەک بە بەشی عەرەبی 964ـی راگەیاند، “کەمێک پێش ئێستا درۆنێک لەنزیک بینای وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری عێراق لە بەغدای پایتەخت کەوتووەتە خوارەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان درۆنەکە هیچ ماددەیەکی تەقینەوەی پێوە نەبووە، بۆیە پێدەچێت بۆ مەبەستی فۆتۆگرافی بەکارهاتبێت.