"هەوڵ بۆ گۆڕینى یاساى هەڵبژاردن دەدەین"

مەسرور بارزانى: رێککەوتنەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کاتیین

وریا فەتاح

لە دیبەیتێکى تایبەت کە لە شەشەمین کۆڕبەندى ئاشی و ئاسایشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست “مێپس” کە لە شارى دهۆک بەڕێوەدەچێت، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم باسى لە دۆخى دواى هەڵبژاردن و پرسى و نەوت و موچە و کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کرد.

قسەکانى مەسرور بارزانى بەم شێوەیە بوون

لەبارەى هەڵبژاردن و یاساى هەڵبژاردن:

_ هەڵبژاردن سەرکەوتنێکى گەورە بوو بۆ هەموو عێراقییەکان.

_ کێشەیەکى گەورە لە یاساى هەڵبژاردن هەیە.

_ یاسایەکى گونجاو نییە، نادادپەروەرە

_ کێشەمان لەگەڵ یاساى هەڵبژاردنى عێراق هەیە و مافى ئێمەى خواردووە.

_ کورسییەکانمان هاوئاهەنگى ئەو دەنگانەنین کە بەدەستمان هێناون.

_لایەنى تر هەیە بە 400 هەزار دەنگى کەمتر کورسیان لە ئێمە زیاتر بردووە.

_کاردەکەین بۆ گۆڕینى یاساى هەڵبژاردن.

پەیوەندییەکانى بەغدا و هەرێم و پرسى نەوت و گاز:

_هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتى فیدڕاڵ لەسەر بنەماى دەستور رێکبخەینەوە

_کێشەکانى نێوانمان ئاڵۆزن و وردن بەتایبەت کێشەى ناوچە کێشە لەسەرەکان.

_ بەهیوام بەغدا تێبگات بە راگرتنى نەوتى هەرێم زیان لە هەردولادرا، بە ملیۆنان دۆلار زیانمان بەرکەوت کە کێشەى بۆ موچە دروستکرد.

_بڕیارەکە بڕیارێکى سیاسى بوو و کەس براوە نەبووە.

_بەهیوام بەغدا ویستى هەبێت رێز لەو رێککەوتنە بگرێت و بەردەوام بێت

_ دەبێت رێککەوتنەکان بە یاسایى بکرێن، چونکە بەم شێوەیە رێککەوتنەکان کاتین.

_هەرێمى کوردستان مافى هەیە 12%ـى نەوتى عێراق بەرهەمبهێنێت، بەڵام کەمترى بەرهەمهێناوە.

_هێرشە درۆنییەکان بۆسەر کێڵگە نەوتییەکان دیاریکراوو بوون کە چ گروپێک لە پشتى بوون.

_عێراق بە جۆرێک لە جۆرەکان دواکەوتووە لە بەرهەمهێنانى گاز

ئێمە ساڵانێکە لە کوردستان دەستمان پێکرد.

_هەرچەندە سکاڵا لەدژ رێککەوتنە گازییەکانى هەرێم تۆمارکرا و برایە دادگا بەڵام هەموو سکاڵاکانمان بردەوە.

_تا کوردستان هەبێت خۆى بڕیار دەدات چۆن مامەڵە لەگەڵ بەرهەمهێنانى گاز دەکات

_لەبەر ئەوەى بۆ کارەبا و بۆ پێویستى رۆژانەمان پێویستمان بە گاز هەیە.

_وێستگە گازییەکانى هەرێم سەدان مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن.

_ئێمە کارەبا بە ناوچەکانى دیکەى عێراق دەدەین.

_بەزیادبوونى بەرهەمهێنانى گاز، کارەباى زیاتر بە عێراق دەدەین.