گۆشتفرۆشێك "جێ به گۆشته‌كانى دیكه لێژ ده‌كات"
له هه‌ولێر خواست له‌سه‌ر خواردنى گۆشتی وشتر په‌یدا بووه
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە ئێستادا گۆشتی وشتر لە بازارەكانی هەولێر بە تەواوی بڵاوبووه‌تەوە، به‌شێك له هاوڵاتیان رۆژانی هەینی لە جیاتر مریشك گۆشتی وشتر دەخۆن .
محه‌مه‌د سابیر گۆشتفرۆش به 964ـى وت، لاى ئه‌وان خەڵك نۆرەی بۆ دەگرن لە ئێستادا لە گۆشتی مانگا و مەر زیاتر دەفرۆشرێ و لەداهاتوو گۆشتی نەعامەش دەهێنین.
وتیشی “وا بڕوات گۆشتی وشتر جێ بە گۆشتەکانی دیکە لێژ دەکات”
رەنج سابیریش خاوەن دوكانی گۆشتفرۆشیه بۆ 964ـى وتی “گۆشتی وشتر خواردنێكی دەگمەنە، زاوا دێت بۆ ماڵی خەزووری دەیبات”.
به‌قسه‌ى ئه‌م گۆشتفرۆشه، ئەوەی یەكجار گۆشتی وشتر یاخود نەعامە بخوات دە جاری دیكه دێتەوە بۆی و كیلۆی بە 14.000 هەزاردیناره.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن