بە ئۆنلاین‌ زانیارییه‌كان وەردەگرن

گه‌رمیان بووه‌ خاوه‌نى چوار ئامێری پێشکەوتووى کەشناسی

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى گه‌رمیان دانانى چوار ئامێری پێشكه‌وشتووى كه‌سناسی بۆ زانینى كه‌شوهه‌وارى سنووره‌كه‌یان راگه‌یاند و ده‌ڵێت، خولێكی زانستیش بۆ فه‌رمانبه‌ران كراوه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌باشی ئامێره‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

ئامێره‌كان ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوون و دروستکراوی وڵاتی نەمسان.

ئه‌و چوار شوێنه‌ى ئامێره‌كانى لێ داده‌ندرێت بریتین له‌ ناوەندی قەزای کەلار، کفری و هەردوو ناحیەی مەیدان و شێخ تەویل.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان ده‌ڵێت، دانانى ئامێره‌كان بە مەبەستی وەرگرتنی داتا و زانیاری کەشوهەوای سنوره‌كه‌یە بە شێوه‌ى ئۆنلاین كه‌ زانیارییه‌كان له‌سه‌ر دابارین،  پلەکانی گەرمی خاک و هەوا، رادەی شێی خاک و هەوا،  ئاڕاستە و خێرایی با،  پەستانی هەوا و رادە و توندی تیشکی رۆژ، وه‌رده‌گرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ لەگەڵ دانانى هه‌ر چوار ئامێره‌كه‌ خولێکی زانستی تێۆری و کرداری بۆ فەرمانبەرانی بواری کەشناسی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان ده‌كرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌ شاره‌زاییه‌كى باشه‌وه‌ كاره‌كانى ئه‌م ئامێرانه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.