نێچیرڤان بارزانی و ئۆسمان بایدەمیر
چی هەیە؟
ئۆسمان بایدەمیر و داودئۆغلو لە كوردستانن
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
سیاسەتمەدار و سەرۆكی پێشووتری شارەوانیی ئاماد ئۆسمان بایدەمیر و سەرۆك وەزیرانی پیشووتری توركیا ئەحمەد داودئۆغلو لە كوردستانن و بەشداریی كۆڕبەندێك دەكەن لە دهۆك.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی لە سیاسەتمەدار و سەرۆكی پێشووتری شارەوانیی ئاماد ئۆسمان بایدەمیر كردووە و هەردوولا باسی پرۆسەی ئاشتییان لە توركیا كردووە.
هەروەها جەختیان لە سەركەوتنی پرۆسەكە و كاریگەریی ئەرێنی بەسەر ناوچەكە كردووەتەوە.
لە لایەكی دیكەوە راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە فڕۆكەخانەی هەولێر پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و سەرۆكی پارتی ئایندە ئەحمەد داودئۆغلو كرد.
بە گوێرەی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، كە داودئۆغلوی بە “دۆستی كورد” ناوبردووە، سەردانی ئەو سیاسەتمەدارە بە مەبەستی بەشداریكردنیەتی لە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2025)ـە، كە لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.
هاوكات داودئۆغلو ئەم ئێوارەیە گەیشتە شاری دهۆک.
بڕیارە سبەی لە دهۆک کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس) دەستپێبكات.