سامانه سروشتییه‌كان واده‌ڵێت؛
تا ئێستا زیاتر له 67 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپی له كوردستان دابه‌شكراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكى وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا 67 ملیۆن و 37 هه‌زار و 400 لیتر نه‌وتی سپیان له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم دابه‌شكردوه و بڕی پێویستیش بۆئه‌وه‌ی هه‌ر خێزانێك به‌رمیلێك نه‌وتی پێبدرێت، زیاتر له 217 ملیۆن لیتره.
ئاماره‌كه ورده‌كارى داوه‌ته سه‌ر چۆنیه‌تى دابه‌شكردنه‌كه، له هه‌ولێر 21 ملیۆن و 132 هه‌زار لیتر، له سۆران حه‌وت ملیۆن و 186 هه‌زار و 400 لیتر، له سلێمانی 27 ملیۆن و 373 هه‌زار لیتر، له هه‌ڵه‌بجه چوار ملیۆن و 951 هه‌زار لیتر، له دهۆك پێنج ملیۆن و 163 هه‌زار و 400 لیتر، له زاخۆ ملیۆنێك و 564 هه‌زار و 600 لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شكراوه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان جه‌ختیكردۆته‌وه، بڕی پێویست 217 ملیۆن و 944 هه‌زار و 600 لیتره بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت سه‌رجه‌م خێزانه‌كان به‌رمیلێك نه‌وتیان له‌م وه‌رزه‌دا پێبدرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بڕی 104 هه‌زار دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كه له‌رێگه‌ی پسوڵه‌ی نه‌وته‌وه دابه‌شده‌كرێت 30 هه‌زار دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت.