دووبز
شەش پاسەوانى ئەو پەرلەمانتارە دەستگیرکران کە ماڵێکى بەردەستڕێژى گولـلەدا
وریا فەتاح
شەش پاسەوانى ئەو پەرلەمانتارە دەستگیرکران کە دوانیوەڕۆى دوێنێ شەممە، بەچەک هەڵیکوتایە سەر ماڵى پێشمەرگەیەکى زێرەڤانى لە گەڵەکى گوڵانى قەزاى دووبز.
ئێوارەى دوێنێ، ئەو پیاوەى هێرشى کرایەسەر لەگەڵ دایکى و هاوسەرەکەیى و چەند ئەندامێکى هێزەکانى پۆلیس، سکاڵایان دژى پەرلەمانتارەکە و پاسەوانەکانى جوڵاند، هەر لەسەر ئەو رووداوە شەوى رابردوو بارەگاى تەقەدووم لە قەزاکە داخرا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دووبز بە 964ـی وت،”دوای کێشە و ئاڵۆزییەکە و تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر موهەیمەن حەمدانی، درنگانێکی شەوی رابردوو هێزێکی سەربازی سەر بە لیوای 32 فیرقەی 8 بە سەرپەرشتی لیوا روکن سادق رێسان گەیشتە قەزای دووبز، بۆ ئەوەی کێشە زیاتر ئاڵۆزەوە نەبێت”.
ئاشکراشى کرد، لەلایەن هێزێکی تەکتیکی حەوت پاسەوانی موهەیمەن حەمدانی بە بڕیاری سەرۆک وەزیران دەستگیرکران و دەستبەسەر سێ کڵاشینکۆف دا گیرا و راپێچی بنکەی پۆلیسی دووبز کران.
لەبارەى ئەوەى ئایا پەرلەمانتارەکە خۆى دەستگیرکراوە یان نا، سەرچاوەکە وتى،”بەهۆى ئەوەى موهەیمەن حەمدانى پەرلەمانتارى پێشوو و کاندیدى تازە دەرچووە، وپارێزبەندی”حصانة”ـى پەرلەمانى هەیە و دەستگیرنەکراوە”.