دیمەنی ئەرشیفی حاجیانی کورد لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی حەجدا _ وێنە: 964
وەرزى حەجى 2026
سبەینێ تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت
964+
وریا فەتاح
پێشنیوەڕۆى سبەینێ یەکشەممە، تیروپشک بۆ ناوى ئەو کەسانە دەکرێت کە ناوى خۆیان بۆ وەرزى حەجى 2026، تۆمارکردووە و ژمارەیان نزیکەى 90 هەزار کەسە.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بە کۆتا گەیشتوون بڕیارە سبەینێ کاتژمێر 11ـى بەیانی، تیروپشک بۆ ناوی کەسانە بکرێت، کە بۆ وەرزی حەجی 2026 خۆیان تۆمارکردووە.
وتیشى،” ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ناو تۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچووە، لەبەر تازەیی سیستمەکە پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان و رێکارەکانی دیکە ماوەیەکی زیاتری خایاند، بۆیە ئەنجامدانی تیروپشکەکە بۆ ئەمساڵ کەمێک دواکەوتووە”.
ئاشکراشى کرد، 89 هەزار کەس ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 2026 تۆمار کردووە، لەبەر زۆری خواست، ئەمساڵ مەرجێک زیادکراوە ئەگەر کەسێک پێشتر فەریزەی حەجی ئەنجامدا بێت، ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە، هەر بۆیە هەزاران ناو دەرهێنراوە و دوورخراونەتەوە”.
بەپێى لێدوانێکى پێشوترى کاروان ستوونى بۆ 964،”ناوى 5 هەزار و 135 کەس کە پشکى هەرێمى کوردستانە، لە تیروپشکەکە دەردەچێت”.
تا ناوەڕاستى ئەو مانگە؛ ناوى حاجیان تیروپشکى بۆ دەکرێت