کەمێک لەمەوبەر
دەنگێکى گەورە لە هەولێر بیسترا
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
کەمێک لەمەوبەر، دەنگێکى گەورە لە شارى هەولێر بیسترا، بەڵام تائێستا هیچ شتێکى فەرمى و پشتڕاستکراوە لە بارەى دەنگەکەوە نییە.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964 کە لە شایەدحاڵێک وەرى گرتووە، دەنگەکە دەنگى درۆن بووە و لە شاوێس و بەحرکە هەستیپێکراوە.
بەوتەى شایەدحاڵەکە، درۆنەکە لە نیوان بەحرکە و جەژنیکان کەوتووەتە خوارەوە.
تائێستا لایەنە فەرمیى و ئەمنییەکانى هەولێر، هیچ زانیارییەکى پشتڕاستکراوەیان لەبارەى دەنگە بەهێزەکە بڵاونەکردووەتەوە.
چەند رۆژێکە، بەهۆى دروستبوونى شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، ناوە ناوە هەرێمى کوردستانن، بەتایبەتیش شارى هەولێر و دەورووبەرى کونسوڵخانەى ئەمریکا و فڕۆکەخانەى هەولێر، دەکرێنە ئامانج، بەڵام سەرجەم هێرشەکان پوچەڵکراونەتەوە و بێ زیانى گیانى تێپەڕیون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاخ