گەر لە هەر شوێنێک گۆشەگیر بوونە

کونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا هاوڵاتیانی لە هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە پەیوەندی بکەن

فەرهاد حەسەن

کونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیانی کردوەتەوە لە هەر پێویستی و ئاگەرێک کە بەهۆی ئەم بارودۆخەوە هاتووەتە پێش، پەیوەندیان پێوەبکەن بۆ یارمەتی دانیان.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە “ئایا لە هەرێمی کوردستان گیری خواردووی؟ ئێمە پێمان خۆشە بزانین لە کوێیت بۆ ئەوەی باشتر ئامۆژگاریت بکەین، وردەکارییەکانتان لە ڕێگەی: https://www.nederlandwereldwijd.nl/crisis/formulier پێشکەش بکەن”.

دیارە ئەم ئاگادارییەی حکومەتی هۆڵەندا تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو بۆ بەشێک لەو وڵاتانەیە کە هاوڵاتیانی هۆڵەندی لێ نیشتەجێن چونکە بەپێی ئەو فۆڕمەی (فۆڕمی پەیوەندی قەیرانەکان) بۆ پڕکردنەوە دایناوە باس لە وڵاتانی بەحرەین، عێراق، ئێران، ئیسرائیل، ئوردن، کوێت، لوبنان، عومان، خاکەکانی فەلەستین (کەناری رۆژئاوا)، قەتەر، سعودیە، یان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەکات و داوایان لێدەکات شوێنەکانیان بە کونسوڵخانەکانی وڵاتەکەیان لەم وڵاتانە بڵێن بۆ ئەوەی بتوانن باشتر ئامۆژگاریان بکەن.

داوای لێکردوون زانیاریەکانیان لە رێگەی فۆڕمی پەیوەندی قەیرانەکانەوە پێشکەش بکەن، دڵنیاشیان کردوونەتەوە کە مەرجەکانی یارمەتی حکومەتی هۆڵەندا جێبەجێ دەکەن.