جڕت و چەقەنەی ناو پاسەکان سزای هاتوچۆی له‌سه‌رە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ڵپه‌ڕین و جڕت و چەقەنەی ناو پاسه‌كان له كاتى گه‌شته زانستییه‌كانى خوێندكاران شتێکی باوە و بەپێی یاسای هاتوچۆش سزای لەسەرە، بە تایبەتی ئەگەر ببنە هۆی رووداوی هاتوچۆ.
فازڵ حاجی، وته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه كه ئه‌و دیارده‌یه بوونى هه‌یه و “مەترسیدارە” به تۆڕى 964ـى وت “ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕین و چه‌پڵه‌لێدانه ده‌بێته هۆى شڵه‌ژانى شۆفێری پاسه‌كان و ره‌نگه رووداوى هاتوچۆى لێبكه‌وێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان ناتوانن رێگرى له قوتابیان و خوێندكاران بكه‌ن، كه به‌و شێوه‌یه نه‌چنه گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان، به‌ڵام وتی، “له‌سه‌ر شۆفێری ئه‌و پاس و مینی پاسانه‌یه رێگه‌یان پێنه‌ده‌ن ئه‌و كاره بكه‌ن”.
فازڵ حاجی، ئاشكرایكرد هه‌ر رووداوێكی هاتوچۆ به‌وهۆیه‌وه رووبدات شۆفێره‌كه لێی به‌رپرسیار ده‌بێت و سزا ده‌درێت.