كوردستان

 بەفر و بارانبارین دەستیپێكرد و كەشوهەواش پێشبینییەكانی راگەیاند

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و ئاهێك بە دڵی هاوڵاتیان و جوتیاراندا هاتەوە، كەشناسییش پێشبینییەكانی پلەی گەرمای بڵاوكردەوە.

باران بە رێژەی جیاجیا و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكان لە شەوی رابردووەوە دەستیان بە بارین كردووە و خۆشییەكی زۆر كەوتە دڵی هاوڵاتیانی كوردستان، بە تایبەتییش جوتیاران، هیوای ئەوەش هەیە ئەمساڵ وشكەساڵی نەبێ و لە رۆژانی رابردووش خەڵك دەست بە دوعا نوێژەبارانەشیان كرد.

تا ئێستا رێژەی باران كەمە، بەڵام سەرەتایە، چاوەڕێش دەكرێت شەپۆلەكە تا ئێوارەی دووشەممە بەردەوام بێت، كە یەكەم بارانی ئەمساڵە.

لای خۆیەوە ئەمڕۆ شەممە 15.11.2025 كەشناسیی هەرێم پێشبینیی پلەكانی گەرمای (بەرزی و نزمی) بڵاوكردەوە، كە بەم جۆرەیە:

هەولێر: 17 بەرزترین – 13 نزمترین پلەی سیلیزی

سلێمانی:  17- 12  پلەی سیلیزی

دهۆک: 17-13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17-14 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 19-15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18-14 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 6-4 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 20-17 پلەی سیلیزی

ئاكرێ: 16-12 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 9-8 پلەی سیلیزی.

دیسانەوە كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت

دیسانەوە كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت