زیدان مه‌شقی چێڵسی وه‌رده‌گرێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی هێشتا ئامانجی زۆرێك له یانه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، نوێترین یانه‌ش چێڵسیی ئینگلیزییه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت گراهام پوته‌ری راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی، به هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانییه‌وه دووربخاته‌وه، هه‌روه‌ها چاوی بڕیوه‌ته هه‌ریه‌كه له زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی و لویس ئێنریكی، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شقی تیپه‌كه وه‌ربگرن.
چێڵسی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خراپن و ئێستا له پله‌ی 10یه‌می ریزبه‌ندیی پرێمه‌رلیگه.
زیدان ماوه‌یه‌كی زۆره دانیشتووه و چاوی له مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌شی هێشتا بۆ نه‌هاتووه‌ته‌دی، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دێشامپ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان نوێكرایه‌وه