سلێمانی
ئۆتۆمبێلێک پیاوێكی كوشت و هەڵات
964+
دیلان محەمەجەزا
نیو سەعات پێش ئێستا لە نزیک گەڕەکی وڵوبە لە سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەكی دا و كوشتی، شۆفێرەكە نەوەستاوە و رای كردووە.
سامان نادر بەرپرسی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی زانیارییەكەی بە 964 راگەیاند و وتیشی، هاوڵاتییەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و لە دایکبووی ساڵی 1969یە، تەرمەكەشی براوەتە پزیشكی دادی سلێمانی.
هەر سەبارەت بە رووداوەكە، سەرچاوەیەكی پۆلیس بە 964ی راگەیاند، تا ئێستا شۆفێرەكە دەستگیر نەكراوە و رایكردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا