هەواڵەكان

نەخۆشخانەی رانیە فریای چارەسەری نەخۆش ناکەوێ و بارانی پەڵەش دەستپێدەکات

ژووری هەواڵ

نەخۆشخانەی منداڵبوونی رانیە فول بووە و فریای پێڕاگەیشتنی نەخۆش ناکەوێ، کاربەدەستانی نەخۆشانەکەش دەڵێن، کارمەندیان کەمە و هەر ئەوەندەیان لەدەست دێ.

سبەی 241ـەمین ساڵیادی شارە حەیاتەکەیە و هەر لەمڕۆوە چەند چالاکییەک دەستیپێکردووە، پەیوەند جافیش دەڵێ، تەنیا شوێنێک دڵم پێی بکرێتەوە سلێمانییە.

جا یادی شارە حەیاتەکە پێو قەدەمی خێرە و ئەو بارانەی لەمێژەیە چاوەڕێی دەکەین، سبەی شەو دەستپێدەکات و ئیدی پاییز بەتەواوەتی خۆی دەنوێنێ.

بەشکم ئەم بارانە ببێتە رەحمەت و فریای ئەو شەش هەزار دارە بکەوێ کە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین وشک بوون.