لەبن 63 دۆلارە

نرخی نەوت دابەزی

شۆڕش قادری

نزیکەی هەفتەیەک بوو نرخی نەوت لە دەورووبەری 64 دۆلار تاڕادەیک جێگیر بوو، بەڵام ئەمڕۆ سەربەرەوخوار بووەوە و هەر بەرمیلێک  زیاتر لە دۆلارێکی لێ بووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 68 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی بە رێژەی 0.5٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 58 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بە رێژەی 0.12٪ دابەزیوە.

هەرچەندە نرخی نەوت سەربەرەوخوارە بەڵام بەرزبوونەوەى لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.