بەهۆی بارانبارین و نالەباری کەشوهەوا

ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین دواخرا

شۆڕش قادری

بارانبارین و نالەباری کەشوهەوا، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدینی لە هەولێر بۆ هەفتەیەک دواخست.

زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بڕیاربوو رۆژی 16.11.2025 بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، خولی 44ـەمینی ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی، بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی 2024 – 2025ـی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، مەراسیمەکە بۆ هەفتەیەک دوادەخرێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە بارانی چاک سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بە شار و ناوچە شاخاوییەکانەوە، بە بڕی جیاواز دەگرێتەوە.