هەواڵەکان
ته‌قه‌ى خۆشی منداڵێكی بریندار كرد
ژووری هەواڵ
خۆشی و شادی بۆ كاندیده ده‌رچووه‌كان و ماڵوێرانیش بۆ هه‌ندێك خێزان، ئه‌مه رێك له دواى هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش له‌دواى پێزانینى ئه‌نجامه‌كان رووده‌دات.
هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو، ئینجا نۆره‌ى پاككردنه‌وه‌ى بنكه و وێستگه‌كانى ده‌نگدانه له‌و پاشماوه و خاشاكه‌ى كه هاوڵاتیان له‌كاتى ده‌نگداندا به‌جێیانهێشتووه، هه‌ڵمەتەکە ئه‌و شه‌قام و شوێنه گشتیانه‌ش دەگرێتەوە كه هێشتا فلێكس و پۆسته‌رى كاندیده‌كانى پێوه‌ماوه، بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش له هه‌موو لایه‌كی هه‌رێمی كوردستان تیمه‌كان ده‌ستیان به خاوێنكردنه‌وه‌ى ئه‌م شوێنانه كردووه.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى دوێنێ، به‌ڵام باس له تێبینى و ره‌خنه‌ى رێكخراوه‌كانى چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ین، تۆڕ و رێكخراوەكانی هاوپەیمانی چاودێرانی هەڵبژاردن كه 5000 چاودێریان له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له پارێزگاكان دابه‌شكردبوو ده‌ڵێن پێشێلكارى جۆراوجۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كراوه و هه‌مووشیان تۆمار كردوون.
سبه‌ینێ ده‌وامى فه‌رمى داموده‌زگاكانى حكومه‌ت هه‌یه و به‌قسه‌ى ئه‌ملاوئه‌ولاى میدیا و سۆشیاڵ میدیاكان باوه‌ڕمه‌كه‌ن كه وتوویانه جگه له‌مڕۆ چوارشه‌ممه سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ش ده‌وامى قوتابخانه‌كان نییه.