بۆ خۆشى دەربڕین

ئاسایشى هەولێر: تەقە مەکەن

وریا فەتاح

ئاسایشى هەولێر ئاگادارى هاوڵاتیان و لایەنگرانى حزبە سیاسییەکانى دەکات کە بەهیچ شێوەیەک بۆ خۆشى دەربڕینى ئەنجامى هەڵبژاردن تەقە نەکەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە،”سەرجەم هاوڵاتیان و ئەندام و لایەنگری سەرجەم حزبە سیاسیەکانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین و تەواو بونی پرۆسەی هەڵبژاردن، بەناوی خۆشی دەربڕینەوە بەهەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە”.

جەختیشکراوەتەوە، هەرکەسێک پابەند نەبێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

لاى خۆیشییەوە، تارق حەیدەرى، قائیمقامى کۆیە رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکراوە و تەقەکردن بەهیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە.