بنکەیەکی دەنگدان - وێنە:964
قەرەباڵغییەکەی نەماوە
لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ؛ بچن بۆ دەنگدان رێگەی کەرکوک ئاساییە
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ دەڵێ، هاتوچۆی نێوان کەرکوک بۆ چەمچەماڵ ئاساییە و دەنگدەران دەتوانن بۆ چوون بۆ دەنگدان، رێگاکە بەکاربهێنن.
لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ هاوڵاتییان و دەنگدەرانی کەرکوک لە چەمچەماڵ ئاگادار دەکاتەوە کە رێگەی نێوان شارۆچکەکەیان لەگەڵ کەرکوک ئاساییە و دەتوانن بچنەوە بۆ دەنگدان.
بەپێی راگەیەندراوی لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ کە ئەمڕۆ سێشەممە 11.11.2025 بڵاویان کردەوە، لیژنەکە ئاگاداری سەرجەم دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوک لە چەمچەماڵ دەکاتەوە، کە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان چەمچەماڵ و کەرکوک ئاساییە و هیچ جۆرە قەرەباڵغیەک نیە و دەتوانن بچنەوە کەرکوک بۆ دەنگدان.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی گەڕانەوەی دانیشتوانی کەرکوک لەناوچەکانی هەرێمەوە بۆ پارێزگاکە، قەرەباڵغی زۆر دروست بوو، بەتایبەت لە بازگەی بانی مەقان.