لە بنکەیەکی سلێمانی
رێژەی دەنگدان تا ئێستا زۆر کەمە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
نزیک دەبێتەوە لە سێ کاتژمێر پرۆسەی دەنگدان دەستی پێکردووە، بەڵام لە یەکێک لە بنکە گەورەکانی سلێمانی رێژەی دەنگدەر زۆر کەمە و لە هیچ وێستگەیەک نەگەیشتووەتە 50 دەنگ.
ئامادەیی شیرینی کچان یەکێکە لەو بنکانە و وێستگەکانی تا ئێستا 18 دەنگ و 23 دەنگ و یانی هێج وێستگەیەک نەگەیشتووەتە 50 دەنگ.
ئەمە سەرەتای رۆژەکەیە و هێشتا نازانرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوو هاوڵاتیان دەچنە سەر سندوقەکان و قەرەباڵغی دەکەن یاخود نا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی