لە ڕاپەرین بۆ دامەزراندنی ١٥ کەس سێ هەزار فۆڕم پڕ دەکرێتەوە

میدیازان – ژیوار خالید – ڕاپەڕین

+ڤیدیۆ

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین ئەمڕۆ شەممە ناوی ئەو ١٥ کەسەی بڵاوکردەوە، کە دامەزراون، ئەوەش دوای بڵاوکردنەوەی فۆڕم و پڕکردنەوەی لە لایەن سێ هەزار دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگاکانەوە.

ئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگزاری راپەڕین بە میدیازانی راگەیاند: سێ هەزار کەس فۆڕمی پڕ کردبووەوە، بەڵام دوای هەڵسەنگاندن و ساڵی دەرچوون و کۆکردنەوەی خاڵەکانیان ٣٢ کەس بانگهێشت کران و لەوانیش ١٢ کەسیان جێگیر کران و ٣ کەسی تریش وەک خزمەتگوزار و شۆفێر بە گرێبەست دامەزرێندراون.

لە دامەزراندنەکەدا پێوەری ساڵی دەرچوون و کۆنمرە و بڕوانامە و ئاستی زمانزانین و شارەزایی کۆمپیوتەر و کەسوکاری شەهید ڕەچاو کراون. ١٢ کارمەندیشیان بۆ بەشەکانی ئەندازە و کارگێڕی و ژمێریاری بوون.

ئارام پیرۆت وتیشی: “سێ ڕۆژ بۆ تانەلێدانی هەرکەسێک لەوانەی فۆڕمیان پڕ کردووەتەوە دیاری کراوە.”