ئه‌مڕۆ ده‌نگدانى گشتییه‌

له‌ هه‌رێمى كوردستان 93 ژن ركابه‌رى زیاتر له‌ 200 پیاو ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتنه‌ په‌رله‌مان

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنى عێراق ، له‌هه‌رێمی كوردستان 93 ژن كێبڕكێی زیاتر له‌ 200 پیاو ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتنه‌ په‌رله‌مان و زۆرترین ژماره‌ى ئه‌و ژنانه‌ش له‌ پارێزگاى هه‌ولێرن.

به‌پێی ئاماره‌كه‌، له‌ پارێزگاى هه‌ولێر 108 كه‌س خۆيان كاندید كردووه‌، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌ 71 كاندید پیاو و 37 كاندید ژنن، له‌ سلێمانى 135 كاندید هه‌ن ، 99 یان پیاو و 36 كه‌سیان ژنن، له‌دهۆكیش له‌ كۆى 59 كاندید 39 یان پیاو و 20 كاندیدیش ژنن.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ له‌ پارێزگاى كه‌ركوك، كۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان كاندید كردووه‌ بریتییه‌ له‌ 249 كه‌س كه‌ 173 یان پیاو و 76 كه‌سیشیان ژنن.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، حه‌وت هه‌زار و 745 كه‌س خۆیان كاندید كردووه‌، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا پێنج هه‌زار و 498 كاندیدى پیاو و دوو هه‌زار و 247 كاندیدى ژنن.