قایمقامیه‌تى چۆمان بۆ سنووره‌كه‌ى:
“ته‌قه بكه‌ن و خه‌ڵكى بێزار بكه‌ن به تووندى سزا ده‌درێن”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنەی باڵای ئەمنی قەزای چۆمان له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، ئاگادارییەکى بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه نه‌كه‌ن بۆ ده‌ربڕینى خۆشییه‌كانتان بۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ته‌قه بكه‌ن یاخود خه‌ڵكی بێزار بكه‌ن، ده‌نا به تووندى رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێنه‌وه.
قایمقامیه‌ت ده‌ڵێت، دیاردەیەکی نامۆ بە کۆمەڵگا، لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان لە هەندێک شوێنی سنورەکەمان دەبیندرێت وەکو تەقەکردن یاخود بێزارکردنی هاوڵاتیان، ئەمەش سەرەڕای بوون مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان پێچەوانەی یاسا‌و رێنماییەکان و کەلتورمانە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، لە هەبوونی حاڵەتی نەخوازراوی تەقەکردن، تەرتەقە تەقاندن، لێخۆرینی خێرایی زۆری ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەکان، هێزە ئەمنییەکان دەستکراوە دەبن بۆ گرتنەبەری رێکاری کاردانەوەی یاسایی، بۆ پاراستنی هێمن و ئاسایشی سنورەکەمان.
قایمقامیه‌تى ده‌ڵێت، سبه‌ینێ 11.11.2025 رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌یان وەک مافێکی سەرەتایی و یاسایی بەرەو سندوقی دەنگدان دەکەونەڕێ، هیواداره دەربرینی خۆشی و شادی بە شێوازی مەدەنیانە بێت و مافی هەموولایه‌كیش پارێزراو بێت.