شه‌ڕى عوسمانییه‌كانیان كرد و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌

بەریتانیا كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى روفاتى 50 هەزار سەرباز لە عێراق ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کۆمیتەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شانشینی یەکگرتووى به‌ریتانیا، پلانی وردی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی سەربازەکانی لە عێراق، سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین هەنگاو، بەڵام کاتی گەڕاندنەوەی هەموو روفاتەکان دەکەوێتە سەر دۆخی ئاسایش و سەلامەتی ئه‌و وڵاته‌.

سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانى ئینگلیز هى ماوەی نێوان جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمن، نزیکەی 50 هەزار سەربازن، چ ئه‌وانه‌ى کوژراون یاخود ئه‌وانه‌ى به‌هه‌ر هۆكارێك بێت گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راپۆرتێکی بی بی سی بەریتانی، کۆمیتەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شانشینی یەکگرتوو، پلانی وردی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی سەربازەکانی لە عێراق، سەرەڕای هاویشتنی چەندین هەنگاو، بەڵام ده‌ڵێن، کاتی گەڕاندنەوەی ته‌واوى روفاتەکان دەکەوێتە سەر دۆخی ئاسایش و سەلامەتی عێراق.

کەسوکاری یەکێک لە قوربانییەکان بە ناوی بێن سۆپیت، قسەی بۆ بی بی سی کردووە، هیواخوازه‌ لەگەڵ باوکیدا سەردانی گۆڕی باپیری بکات لە بەسرە، بەڵام ئێستا باوکیشی له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌ و کۆچی دوایی کردووە.

سۆپیت دەڵێت “نامەوێت ئەوەی بەسەر باوکمدا هات نه‌متوانى سه‌ردانى گۆڕه‌كه‌ له‌ عێراق بكه‌م، بەسەر منداڵەکانمدا بێت، بۆیە پێش مردنم، هەموو کارێک ده‌كه‌م بۆ ئەوەی تەرمى سەربازه‌كانمان بگەڕێنرێنەوە بۆ بەریتانیا”.

پێیوایە کۆمیتەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی بەریتانیا شکستیهێناوە لە گەڕاندنەوەی رووفاتەکان لە عێراق، چونكه‌ دەڵێت “شەرمە ئەو پیاو و ژنانەى ژیانی خۆیان له‌پێناو بەریتانیا بەخشی، رووفاتەکانیان نەهێندرێنەوە و رێزیان لێ نەگیرێت.”

بەپێی ئەو ئامارەی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی سەربازانی کوژراوی بەریتانیا لە عێراق زیاترە لە 50 هەزار کەس و زۆرینەیان بە رەگەز هیندین، ئه‌وكات لە شەڕی دژی عوسمانییەکاندا کوژراون.

گەنەر جۆسیف سپۆتیت، باپیرەی بێن سپۆتیت، یەکێکە لەو سەربازانەى لە 1941 لە عێراق گیانی لەدەستداوە و لە گۆڕستانی بەسرە بە خاکسپێردراوە. وەک زۆرینەی ئەو سێ هەزار گۆڕەی دیکە، هیچ ناونیشانێک لەسەر کێلی گۆڕەکان نەماوە، تەنیا ژمارەیەکی کەم لە کێلەکان ماون، بەڵام ئەوانیش تێکشکێنراون و تێکدراون.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، بێن سپۆت هاتووەتە عێراق و سەردانی گۆڕستانی سەربازانی بەریتانی کردووە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت بەشێک لە گۆڕستانەکان تەختی زەوی کراون، تەنانەت کراون بە یاریگەی منداڵان، جگە لە بەسرە، لە موسڵیش گۆڕستانی سەربازانی بەریتانی هەیە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ژمارەیەک کێلی کەمی گۆڕەکانە.

هەرچەندە بارودۆخی زۆرینەی گۆڕستانەکانی سەربازانی بەریتانیا خراپە، بەڵام وەکو لەم وێنانەی بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه‌ دەردەکەوێت، بارودۆخی گۆڕستانی سەربازانی بەریتانیا لە بەغداد بەراورد بە شارەکانی دیکەی عێراق باشترە.

عێراق و ئێران به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان بەدوای 52 هەزار ...

عێراق و ئێران به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان بەدوای 52 هەزار سەربازی ونبوویان

بەریتانیا کۆچبەرە نایاساییەکان لە شوێنە سەربازییەکان ...

بەریتانیا کۆچبەرە نایاساییەکان لە شوێنە سەربازییەکان نیشتەجێ دەکات

ئەوەی لەبارەی قەناسەوە نەتانزانیوە لە پسپۆڕە سەربازیی...

ئەوەی لەبارەی قەناسەوە نەتانزانیوە لە پسپۆڕە سەربازییەکی 964ـەوە بیبیسن