بە سێ ملیار دینار

بنەماڵەیەکی خێرخواز بنکەیەکی تەندروستی لە گەڕەكی ژینی دارەتوو دروست دەکەن

شۆڕش قادری

بنەماڵەیەکی خێرخواز بە سێ ملیار دینار بنکەیەکی تەندروستی لە گەڕەكی ژینی دارەتووی هەولێر دروست دەکەن.

بەردی بناغەی ئەو بنکە تەندروستییە کە لە جۆری ( A ) ـە ئەمڕۆ دووشەممە 2025.11.10 لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو پارێزگار و ژمارەیەکی تر لە کاربەدەستانی هەولیر دانرا، کە لەسەر ئەرکی بنەماڵەی کوچکردوو عەلی حەسەن سماقە دروست دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو لە رێوڕەسمەکەدا دەستخۆشی لە بنەماڵەی عەلی حەسەن سماقە و سەرجەم خێرخوازانى شاری هەولێر کردووە، کە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەت، هەمیشە پێشەنگ بوونە لە کارى خێرخوازى و مرۆییدا.