شەش بنکەیان هەیە
لە گەرمیان بنکەکانی دەنگدان ئاگرکوژێنەوەیان بۆ دانراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە بەردەم بنکەکانی دەنگدان لە گەرمیان ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە دانراوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی لە گەرمیان دەڵێ، بۆ ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئەو رێکارەیان گرتووەتەبەر.
ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ى وت، لە بەردەم ھەموو بنکەکان ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەمان داناوە، بۆ ئەوەی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو روویدا، بتوانین بەزویی کۆنتڕۆڵی بکەین و کاریگەری نەبێت لەسەر پرۆسەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.11.2025، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە سەرجەم شارەکانی هەرێم و عێراق سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن و دەنگ دەدەن.
لەمڕۆدا هەر یەک لە کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە، دەزگا و ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی عێراق، دەستەی حەشدی شەعبی، دەزگاکانی ئاسایشی نیشتمانی، هەواڵگری و دژەتیرۆر و دەستەی دەروازە سنوورییەکان و ئاوارەکان دەنگ دەدەن.
پڕۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت و رۆژی 11.11.2025 دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات.
به‌پێی ئاماری فه‌رمى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئەمڕۆ له ده‌نگدانى تایبه‌تدا زیاتر له 145 هه‌زار پێشمه‌رگه و زیاتر له 124 هه‌زار كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆش له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ ده‌ده‌ن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا