دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت
پەنجەمۆر نەیخوێندەوە، دەموچاو دەکرێ بە پێوەر
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە کاتژمێر 7:00ـی سەر لە بەیانییەوە لە بنکەی ئەحمەدی خانی لە هەولێر، دەنگدانی تایبەت دەستیپێکردووە، ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان لە جیهازەکە دەرناچێ و ناخوێندرێتەوە، کۆمیسیۆن بە “فەیس ئایدی” دەموچاوی بۆیان چارەسەر دەکات.
دەردەکەوێ، وردە وردە نۆرە بۆ دەنگدان گیراوە، لە هەولێر 108 بەربژێر لە دەست چارەنووسی ئەو دەنگدەرانەدان.
لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، 111 هەزار و 839 دەنگدەری تایبەت هەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، 85 هەزار و 793 یان خەڵکی ئەو پارێزگایەن. بەوپێیە 26 هەزار و 46 دەنگدەری تایبەت خەڵکی دەرەوەی پارێزگاکەن.
لەگەڵ ئەوەی تائێستا، وەک بەڕێوەبەری لقی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، نزیکەی 27 هەزار کارتی دەنگدان لەلایەن هاوڵاتیانەوە وەرنەگیراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا