هەواڵەکان

“بانگەشەی هەڵبژاردن كاریگەریی ئەوتۆی لەسەر دەنگدەر نەبوو”

+964
ژووری هەواڵ

، ژمارەیەك هاوڵاتی لە هەولێر و سلێمانی بیروڕای جیاوازیان لە بارەی بانگەشەی هەڵبژاردن هەیە، كە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی كۆتایی هات، بەشێكیان پێیان وایە دەبوو ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی بانگەشە خەرج كراوە، بدرایە بە خەڵكی هەژار كاریگەریی باشتری دەبوو، بەشێكیان پێیان وایە بانگەشەی ئەمجارە هێمنتر بووە و كێشەیەكی ئەوتۆی تێدا نەبوو.

كوردستان لە بەرهەمهێنانی پەتاتە چووەتە ناو بازنەی جیهانی و پەتاتە لە ئاستی جیهاندا خواستێكی زۆری لەسەرە، ئەمە قسەی هێمن سەیدموراد بەڕێوەبەری گشتيی کشتوکاڵی هەولێرە، كە لە كاتی بەڕێكردنی یەكەم بارە پەتاتەی ئەمساڵی كوردستان بۆ ئیمارات، بۆ 964 قسەی كرد.

لە كاتێكدا خەڵك لە رۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە خەریكی هەنار كڕێن و ئاهەنگ و خۆشی بوو، ناو هەڵەبجەش تا رادەیەك چۆڵیی پێوەدیار بوو، سێ گەنج لە دەرەوەی شار هاتوون و بەهەلیان زانیووە و دوو ماتۆڕسکیلیان لەناو شار دزیوە، بەڵام ئیشەكە بەسەریاندا تێنەپەڕی و پۆلیس قۆڵبەستیكردن.

هونەرمەندێك پەیكەرێك بۆ شمشاڵژەنی كۆچكردوو قاڵە مەڕە دروست دەكات و دەشڵێت، کەس لە هونەر ناپرسێت و ئێمە خۆمان شێت بووین و پەلاماری بەرد دەدەین.