لە دوو شوێنی جیاواز دەبێت

سبەی لە بنەسڵاوە زەوی دابەش دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە سبەی یەكشەممە پێنج هەزار فەرمانبەری قەزای بنەسڵاوە زەوییان پێبدرێت و تیروپشكیان بۆ دەكرێت.

بە گوێرەی لێدوانی زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە، بە پێنجشەممەی رابردوو بە 964ـی وت، سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای بنەسڵاوە تەواو بووە، رۆژی یەکشەممە “سبەی” تیروپشک بۆ پێنج هەزار فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی دەکرێت بۆ سوودمەند بوون لە زەوی.

بە گوێرەی ئەوەی خراوەتەڕوو، هەر فەرمانبەرێك 200 مەتر زەوی وەردەگرێت.

زریان سەباح ئەوەشی بە 964 راگەیاندبوو، كە “لە دوو شوێنی بنەسڵاوە زەوی ئامادەکراوە بۆ فەرمانبەران، شوێنێکیان ناوەندی قەزای بنەسڵاوەیە و ئەوەی دیکەیان لە گەڕەکێکی نوێ دەبێت، بەناوی “بنەسڵاوەی نوێ” و دەکەوێتە پشت پیشەسازی بنەسڵاوە.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، خاوەن زەوییەکانی ئەو ناوچەیەش قەرەبوو کراونەتەوە و هیچ کێشەیەکی موڵکداری نایەتە پێشیان.

بە بڕیاری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كە لە ئاداری رابردوو بڕیاری دا، هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زەوییان بەسەردا دابەش دەکرێت و مافی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، ئەوانەی تا ئێستا لە زەوی و شوقە سوودمەند نەبوون.

شارەوانی شارەزوور دەستدەکات بە دابەشکردنی زەوی بۆ فەر...

شارەوانی شارەزوور دەستدەکات بە دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران