راهێنەری فڕینی یانەی هەولێر

لە هەولێرەوە فڕی و لە کۆیە نیشتەوە

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

محەمەد جامچی راهێنەری فڕینی یانەی هەولێر، لە هەولێرەوە فڕی و بە سەعاتێک و هەشت خولەک گەیشتە کۆیە.

محەمەد جامچی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، ماوەی فڕینەکەم لە هەولێرەوە بۆ کۆیە بە کاتژمێڕێک و هەشت خولەک بڕیوە و بەبێ دابەزین و وەستان هاتووم، ئەو ئامێرەی ئێمە پێی دەفڕین پێویستی بە ڕۆن و بەنزینە و نزیکەی کاتژمێر و نیوێکی پێویستە و دوورترین گەشتیش لە هەولێرەو و بۆ دهۆک بووە.

محەمەد نازناوەکەی جامچیە، چونکە پیشەوەرێکی فرۆشتنی جامە و فڕینی ئاسمانی وەک خولیایی خۆی پیادە دەکات و بۆ ئەمڕۆش بۆ بینینی پاڵەوانێتی عێراق بۆ فڕین لە کۆیە، گەشتی شارەکەی کردووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

لەمەودوا رێگە بە کەس نادرێت بێ پرس لە ئاسمانى کۆیە بفڕێ...

لەمەودوا رێگە بە کەس نادرێت بێ پرس لە ئاسمانى کۆیە بفڕێت