"دڵنیایی لە جۆری ئاوەكەی هەیە"

قۆناخی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی بۆ ناو شاری هەولێر کرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

قۆناخی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی بۆ ناو شاری هەولێر کرایەوە و سەرۆكی حكومەتیش رایگەیاند، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بەکارهاتووە بۆ دڵنیابوون لە جۆری ئاوەكە.

بەپێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.11.2025، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، قۆناخی دووەم و کۆتایی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی بۆ ناو شاری هەولێر کردەوە.

سەرۆكی حكومەت بەشەکانی پڕۆژەکەی بەسەركردنەوە و سوپاسی کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) و خاوەنی کۆمپانیاکە خالید خۆشناوی کرد و وتی، هەموو ئەو کەسانەی سەردانی ئێرەیان کردووە، پێیان وابوو ئەم پرۆژەیە پێویستی بە سێ ساڵ هەیە تا تەواو دەکرێت، بەڵام خۆشبەختانە توانرا لەم ماوە کەمەدا تەواو بکرێت کە جێگەی دەستخۆشییە تەواوی کارەکانی پرۆژەکە بە هێز و بازووی ناوخۆیی کراوە، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بەکارهاتووە بۆ دڵنیابوون لە جۆری ئاوەكە”، لە راگەیاندراوەكەدا وا هاتووە.

بە گوێرەی راگەیاندراوی پارێزگا، تێچووی پرۆژەکە 480 ملیۆن دۆلارە و قۆناخی یەکەمی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ کرایەوە، کە له‌ رۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت و بە گشتییش ئەم پڕۆژەیە كێشەی كەمئاوی لە سەنتەری هەولێر تاڕادەیەكی زۆر كەمكردەوە.

قۆناخی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی بۆ ناو شاری هەولێر کرایەوە

قۆناغی دووەمی ئاوە فریاگوزارەکەی هەولێر دەستی پێکرد

قۆناغی دووەمی ئاوە فریاگوزارەکەی هەولێر دەستی پێکرد