لە مەرزى شوشمێ

نزیکەى 11 تۆن کاڵەکى نەشیاو دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

لە مەرزى شوشمێى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، 10 تۆن و 830 کیلۆگران کاڵەکى نەشیاو دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.11.2025، دەست بەسەر ئەو بڕە کاڵەکەدا گیراوە کە خراپ بووە و شیاوى خواردن نەبووە.

جەختیش دەکاتەوە کە دواى دەستبەسەرداگرتنیان بڕیارى گەڕانەوەیان دراوە بۆ وڵاتى ئێران.