پڕۆژەی "رێڕەوی ژیان" لە هەولێر

دوێنێ بەردی بناغەی دانرا و ئەمڕۆ دەستیپێكرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.11.2025 كاركردن لە پڕۆژەی رێڕەوی ژیان دەستیپێكرد، دوای ئەوەی دوێنێ بەردی بناغەی دانرا.

شارەوانیی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە شوێنی پڕۆژەكە ئامادەبووە لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی، ئەو وێنانەشی بڵاوكرانەوە، دەریدەخات ئامێر و شۆفڵ و حەفارە دەستیان بە ئیش كرد.

دوێنێ چوارشەممە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەكەی دانا، كە كۆڕنیشێك لە نزیك شەقامی 120 مەتریی هەولێر دێتە دروستكردن.

بە قسەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، پڕۆژەكە یەكێكە لە پڕۆژە زۆر گرنگەكانی شاری هەولێر و ئەو زۆنەی شاری هەولێر دەبووژێنێتەوە.

پڕۆژەی “رێڕەوەی ژیان” كە لای دانیشتووانی شاری هەولێر بە كۆڕنیشی هەولێر ناسراوە، دیزاینی گشتیی پڕۆژەكە زیاتر لە 25 كلیۆمەترە و ئێستا كار لە بەشی یەكەمی دەكرێت و پاشان بەشەكانی دیكەی تەواو دەكرێت، كە ناوچەیەكی كەند و پیسییە و رێڕەوی ئاوی بارانە، بەڵام ئەگەر بەو دیزاین و پلانەی بۆی دانراوە تەواو بكرێ، ناوچەكە دەبوژێتەوە و دەبێتە شوێنێكی گەشتیاری

دوێنێ بەردی بناغەی دانرا و ئەمڕۆ دەستیپێكرد

سایدی چوونی رێگای کەسنەزان -گۆمەسپان بەمزووانە تەواو د...

سایدی چوونی رێگای کەسنەزان -گۆمەسپان بەمزووانە تەواو دەبێت