پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردن
کورتە فیلمى بەرەنگاربوونەوەى “گوتارى رق و کینە دژى کاندیدانى ژن”
964+
وریا فەتاح
پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردن، کورتە فیلمى “گوتارى رق و کینە دژى کاندیدانى ژن”ـى بەرهەمێهان و بڵاوى کردەوە.
ئارام جەمال بەڕێوەبەرى رێکخراوەکە بە 964ـى وت،”لە عێراق و کوردستان، زۆرجار لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن، کاندیدانى ژن رووبەڕووى هەڵمەتى رق و کینە و ناوزڕاندن دەبنەوە، بۆیە ئەو کورتە فیلمە هەم پشتگیرییە بۆ کاندیدانى ژن، هەمیش هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگەیە لە تێڕوانینەکانیان بەرامبەر کاندیدى ژن”.
کورتە فیلمەکە باس لە چیرۆکى کاندیدێک دەکات کە کەوتووەتە بەر هەڕەشەى لایەنێک و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتى ئابڕوبردنى بەڕێوە چووە، بەڵام کاندیدەکە ئازایانە رووبەڕووى هەڵمەتەکە دەبێتەوە و چۆک دانادات.