داوادەكەن ببێت بە 5 هەزار دینار
خانەقینیەكان داوای هەرزانبوونی كرێی مۆلیدە دەكەن
ڕاژان باجەڵان – خانەقین
ئەمڕۆ قایمقامی خانەقین گەڕایەوە سەركارەكەی و بەشێك لە هاوڵاتیانی شارەكە چوونە بەردەم نوسنگەكەی داوایانلێكرد نرخی ئەمپێری مۆلیدە كەم بكاتەوە
بەشێك لە چالاكوان و مامۆستا و دانیشتوانی شارەكە چونە بەردەم نوسینگەی قایمقامی خانەقین و داوایانكرد نرخی ئەمپێرێك كارەبا بكرێت لە پێنج هەزار دینار
ئێستا نرخی ئەمپێرێك كارەبا لە حەوت هەزار و 500دینارەوە دەستپێدەكات و دەكاتە یانزە هەزار و 250دینار.
دلێر حەسەن سایە قایمقامی خانەقین لەناو خۆپیشاندەرەكانەوە وتی: من ئەمڕۆگەڕاومەتەوە سەر كارەكەم و بەڵێنتان پێدەدەم كارلەسەر نرخەكان دەكەین و چارەسەری دەكەین.
یەكێك لە خۆپیشاندەرەكان قسە بە قایمقام دەبڕێت و دەڵێت:” كاكە ئێمە هەر كێشەی كارەبامان نییە، كێشەی بانزین و رێگەو بانو پێداویستیشمان هەیە، قایمقامیش دەڵێت هەمووی چارە دەكەین.
پەیامنێری 964قسەی لەگەڵ خاوەن مۆلیدەكان كردووە، دەڵێت:”ئەو پارەیە كە خەڵكی داوای دەكەن زۆر كەمە و بۆمانی دەرناهێنێت.
لە خانەقین رۆژانە 18 بۆ 22 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی هەیە و لەوەش دەرچێت دەبێتە كارەبای مۆلیدە.