لەسەر رێگای دوکان - خەلەکان

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا یارسی تایبەت و بارهەڵگرێک لە رێگای نێوان دوکان – خەلەکان کەسێک گیانی لەدەست دا.

سەعید رەسول بەرپرسی فریاکەوتنی خێرا لە نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی لە دوکان بە 964ـی وت، لە رووداوەکەدا پیاوێکی نزیکەی 40 ساڵ کە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بووە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، هیچ بریندارێک لە رووداوەکە نەهێنراوەتە نەخۆشخانە و بۆیە رەنگە شۆفێری بارهەڵگرەکە سەلامەت بووبێت.

رێگای نێوان رانیە – دوکان بە شادەماری رێگای هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دادەنرێت و هەرچەندە لە ساڵی 2012ـەوە بڕیاری دووسایدکردنی هەیە بەڵام لەکۆی سێ قۆناغ تا ئێستا تەنیا یەک قۆناغی تەواو کراوە و بەهۆی قەرەباڵغی و خراپی رێگاکەوە، ساڵانە رووداوێکی زۆری هاتوچۆی تێدا روودەدات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گیانلەدەستدانی سێ کەس لە رووداوی هاتوچۆکەی شەوی رابرد...

گیانلەدەستدانی سێ کەس لە رووداوی هاتوچۆکەی شەوی رابردوو پشتڕاست کراوەتەوە