سیسیل کۆلەر و جاكوب پاریس
ماكرۆن رایگەیاند
ئێران دوو فەرەنسییە دەستگیركراوەكەی ئازاد كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئازادکردنی سیسیل کۆلەر و جاكوب پاریس هاوڵاتیانی فەرەنسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە راگەیاند، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە دەستبەسەرکرانیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە بابەتی ئەمنییەوە.
ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئێران هەردوو هاوڵاتیی فەرەنسی سیسیل کۆلەر و جاكوب پاریسی ئازاد کردووە، کە لە ساڵی 2022ەوە دەستبەسەر کراون، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە بارودۆخی ئازادکردنیان ئاشکرا بکات.
دەسەڵاتدارانی ئێران لە مانگی ئایاری ساڵی 2022 کۆهلەر و بارییان لە ناو ئێران دەستگیر كرد، كە سەردانی ئەو وڵاتەیان كردبوو، ئەمەش بە تۆمەتی “مەترسی خستنە سەر ئاسایشی نەتەوەیی”، بەڵام ئەوكاتیش پاریس ئەو تۆمەتانەی رەتیکردەوە.