له شێوه‌ى (سوق مه‌ركه‌زى) جارانه
له هه‌ولێر بازاڕێكى هەفتانە ده‌كرێته‌وه کە تێیدا کەلوپەل بە نرخی پاڵپشتیکراو ده‌فرۆشرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ولێر هه‌وڵێك هه‌یه بازاڕێكى هه‌فتانه بكرێته‌وه كه به نرخى پاڵپشتیكراو كه‌لوپه‌له‌كانى بفرۆشێت و ئه‌وانه‌ى زیاتریش لێی سوود مه‌ند ده‌بن كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و خێزانه هه‌ژاره‌كانن.
هه‌وڵه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى بازرگانى هه‌رێم بە هاوکاری رێکخراوی جیهانی خۆراك (UNWFP) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هه‌رێم بۆ 964 ئاشكراى كرد كه ئێستا له‌سه‌رتاى ئه‌م هه‌وڵه‌یاندان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن كۆمپانیا ئه‌نجامداوه.
وتیشی “بازاڕه‌كه هەفتانە ده‌بێت و بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى كه‌لوپه‌لى خۆراك دێنن بە نرخی پاڵپشتیکراو كه‌لوپه‌له‌كانى تێدا ده‌فرۆشرێت، كه نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر بن لەو نرخانەی لە بازاڕ هەیە”.
نموونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه كه بازاڕه‌كه وه‌كو (سوق مه‌ركه‌زى)ـى جارانى هه‌ولێر یاخود وه‌كو ئه‌و هایپه‌رماركێتانه ده‌بێت كه له به‌غدا به نرخى پاڵپشتیكراو كه‌لوپه‌له خۆراكییه‌كانیان ده‌فرۆشن.
روونیشكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى زیاتر له بازاڕه سوودمه‌ند ده‌بن، هەموو چین و توێژەکان بە تایبەتی كه‌سانى کەمدرامەت، خاوەن پێداویستی تایبەت و خێزانه هه‌ژاره‌كانن.