بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری ئەفغانستانی هەژاند - وێنە؛ بی بی سی
گیانلەدەستدان و برینداربوون هەیە
بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری ئەفغانستانی هەژاند
964+
شۆڕش قادری
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلە بەپێوەری ریختەر باکووری ئەفغانستانی هەژاند و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان نزیکەی 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3.11.2025 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلە بەپێوەری ریختەر و بەقوڵی 28 کیلۆمەتر لە ژێری زەوەی لە نزیک شاری مەزار شەریف روویداوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان نزیکەی 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 کەسی دیکەش برینداربوون، ئاماری قوربانیانیش لە زیادبوون دایە.
وەزارەتی بەرگری تاڵیبان رایگەیاندووە، دوو ویلایەتی بەڵخ و سەمێنگان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
سەمین جویەندە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەمێنگان لە باکوری مەزار شەریف بە تۆڕی میدیایی بی بی سی راگەیاندووە، دەیان کەس کە تووشی شکانی سەر و ئێسقانەکانی جەستەیان بوون، روویان لە نەخۆشخانەکان کردووە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.