خێرخواز هەورامان غەفور حاجى ناسر قەرەداغى

خێرخوازێك ئەمبوڵانسێکى پێشکەش بە نەخۆشخانەى شار کرد

وریا فەتاح

هاوڵاتییەکى خێرخواز لە سلێمانى، ئۆتۆمبێلێکى ئامبوڵانسى پێشکەش بە نەخۆشخانەى شار کرد.

ئومێد هیدایەت بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شار رایگەیاند: ئامبوڵانسەکە لەلایەن خێرخواز هەورامان غەفور حاجى ناسر قەرەداغى، پێشکەش بە نەخۆشخانەى شار کراوە.

وەک باسى دەکات، ئامبوڵانسەکە بە تەواوى پێداویستییەکانەوە دابینکراوە و تەرخان دەکرێت بۆ کارى خێرخوازى ناو نەخۆشخانەکە و خزمەتى هاوڵاتیان.