دیمەنی پیسبوونی رەنگی ئاوی گەڕەکێک - وێنە: 964
لە لیژنەی فەتواوە
بە دوو مەرج ئاوی پیس دەتوانرێ بۆ دەستنوێژ بەکاربهێنرێتەوە
ئەحمەد مستەفا
لیژنەی فەتوا لە هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئاوی پیس یان ئاوەڕۆ کاتێک خاوێن دەکرێتەوە، دەبێت تام، رەنگ و بۆنی وەک ئاوی ئاسایی لێبێتەوە و بڕەکەی 192 لیتر بێت، ئەوکات بۆ خاوێنکردنەوە و دەستنوێژ دروستە بەکاربهێنرێ.
لیژنەکە دەڵێ، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و ئاوانه‌ی كه به رێگه‌ی هه‌ندێك ئامێر و رێکاری تایبه‌تی خاوێن ده‌كرێنه‌وه، ئایا دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌یان له غوسڵ وده‌ستنوێژ و پاك كردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ دروسته و به خاوێن و خاوێنكه‌ره‌وه هه‌ژمار ده‌كرێن؟
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌رۆژی سێشه‌ممه 21.10.2025 بۆ وەڵامی ئەو هاوڵاتییانە کۆبووەتەوە و رۆژی 31.10.2025 گەشتووە بە سیغەی بڕیاردان و بڵاوکردنەوەی فەتواکەی.
ئەنجومەنەکە دەڵێ، ئه‌گه‌ر به‌و چه‌شنه بوو كه باسكرا، ئه‌وا ئه‌و ئاوانه به خاوێن و خاوێنكه‌ره‌وه “طاهر مطهر” هه‌ژمار ده‌كرێن و به‌كارهێنانه‌وه‌یان له غوسڵ و ده‌ستنوێژ و پاك كردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ دروسته به دوو مه‌رج:
یه‌كه‌م: ئه‌و ئاوه‌ی پاك ده‌كرێته‌وه له قوله‌تێن زیاتر بێت واته بگاته (192) لیتر.
دووه‌م: تام و ره‌نگ و بۆنی وه‌ك ئاوی ئاسایی (الما‌ء المطلق)ی لێبێته‌وه.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا:
حوكمی پاك كردنه‌وه‌ی ئاوی پیس و سه‌ر له‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌ی رووندەکاتەوە
….
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و ئاوانه‌ی كه به رێگه‌ی هه‌ندێك ئامێر و ڕێکاری تایبه‌تی خاوێن ده‌كرێنه‌وه ئایا دوباره به‌كارهێنانه‌وه‌یان له غوسڵ ودهستنوێژو پاك كردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ دروسته‌و به خاوێن و خاوێنكه‌ره‌وه هه‌ژمار ده‌كرێن؟؟
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری: 21/10/ 2024ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
به‌ڵی – ئه‌گه‌ر به‌و چه‌شنه بوو كه باسكرا – ئه‌وا ئه‌و ئاوانه به خاوێن و خاوێنكه‌ره‌وه (طاهر مطهر) هه‌ژمار ده‌كرێن و به‌كارهێنانه‌وه‌یان له غوسڵ و ده‌ستنوێژو پاك كردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ و ..هتد دروسته به دوو مه‌رج:
یه‌كه‌م: ئه‌و ئاوه‌ی پاك ده‌كرێته‌وه له قوله‌تێن زیاتر بێت واته بگاته (192) لیتر .
دووهه‌م: تام و ڕه‌نگ و بۆنی وه‌ك ئاوی ئاسایی (الما‌ء المطلق)ی لێبێته‌وه .
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
29/ربیع الثاني/1447ه= 21/10/2025م= 29/ ڕه‌زبه‌ر/ 2725ك