بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ

ئەمنیەتی بنکەکانی دەنگدان بە نزیکەی 200 هەزار کارمەند سپێردرا

964+

ئەحمەد مستەفا

بۆ پاراستنی ئاسایشی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی عێراق، زیاتر لە 185 هەزار کارمەند و ئەفسەری سەر بە وەزارەتەکەیان بۆ پارێزگاریکردن لە بنکەکانی دەنگدان راسپێردران.

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ شەممە 1.11.2025 کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەبوو، ئەو وتی کۆی گشتیی ئەو هێزەی بۆ پاراستنی ئاسایشی بنکەکانی دەنگدان تەرخانکراوە، دەگاتە 185 هەزار و 162 کارمەند و ئەفسەر، کە نۆ هەزار و 932 یان ئەفسەرن.

وەزارەتەکە بەشداریی دەکات لە دەستەبەرکردنی حەوت هەزار و 47 ناوەندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی گشتی و نزیکەی 598 سەنتەری دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت.

میری وتی، پلانی هەڵبژاردن جێگیرکردنی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ئاستی ئامادەباشی (ج)دا دەبێت، وە میری ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتەکە هیچ سەرپێچییەکی تۆمارنەکردووە کە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەکخستبێت.

بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، رۆژی 9ی مانگیش دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت.

لە رۆژی هەڵبژاردندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت

لە رۆژی هەڵبژاردندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت