زۆربەی ناوچەکان لە خوار 30 پلەوەن
کەشەکە فێنکتر دەبێ و پلەی گەرما دادەبەزێ
964+
شۆڕش قادری
لە ناوەڕاستی پاییز نزیک دەبینەوە و کەشەکەش تادێت فێنکتر دەبێ، ئەم دوو رۆژەش پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 1.11.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا، پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلە دیکە نزمتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی یەکشەممەش، کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک وەک خۆی دەمێنێتەوە، گەرمیان بە 31 پلەی سیلیزی گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 18 پلە فێنکترین ناوچەکانی کوردستان دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی