ئەمڕۆ رۆژی كۆبانێیە

ئەو شارەی 133 رۆژ بەرامبەر هێزە رەشەکەی داعش خۆڕاگریی کرد

+964
باخان تۆفیق

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی کۆبانێیە، ئەو شارەی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا، كە مێژوویەكی گەورەی لە خۆڕاگڕی و بەرەنگاری نووسییەوە لە دژی هێزەكانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، كە بە داعش ناسراون.

کۆبانێ هەتا ناوەراستی ساڵی 2014 وەک ئێستا ناسراو نەبوو، بەڵام رووداوێکی ناخۆش و ئەنجامێکی خۆش، کردیانە ناو و سیمبولێکی گەورە.
کۆبانی زۆر قارەمانی هەبوو وەکو موسا کۆبانێی نیشانەشکێن، ئارین میرکانی گیانفیدا، فەیسەڵ ئەبولەیلا و بە سەدانی دیكە، بۆیە خۆڕاگری کرد و لە کۆتاییدا سەرکەوت و شارەكە رزگار كرا.
یەکێک لە دیمەنە جوانەکانی کۆبانێ ئەوە بوو لە باشووری کوردستانەوە بە ناو دڵی باکووردا ژمارەیەک پێشمەرگە گەیشتنە ئەو شارە و بەهانای خوشک و براکانیانەوە چوون.
شارێکی بچوک، بە کۆمەڵێک شەڕڤانی گەورە توانیان 133 رۆژ بەرگریی بکەن و رۆژی 26ی کانوونی دووەمی 2015 مێژوو نووسرایەوە، ئەو رۆژە هەموو شارەکە کەوتەوە دەست خاوەنەکەی و هێزە رەشەکەی داعش راونران.

لە سەرانسەری دونیا وەک پشتگیریەک بۆ کۆبانێ لە 1.11.2014 خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە خۆڕاگریی کۆبانێ کرا، لەو رۆژەوە تا ئێستا، هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا یادی کۆبانێ و خۆڕاگرییەکەی بە چالاکی جۆراوجۆر دەکرێتەوە و ئیتر ناویان ناوە رۆژی کۆبانێ.

هێزێكی گەورەی هاوپەیمانان چوونە رۆژئاوای کوردستان

هێزێكی گەورەی هاوپەیمانان چوونە رۆژئاوای کوردستان