هەواڵەکان
هەموو کوردستان لە هەڵەبجەیە و سلێمانییش بۆ باران دەست بە دوعایە
ژووری هەواڵ
دووەم رۆژی فێستیڤاڵی هەنارو پاییزە لە هەڵەبجە نزیک بووەتەوە لە کۆتایی، ئەمڕۆ بە هەزاران کەس لە هەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان هاتبوونە هەڵەبجەو قەرەباڵغییەکەی بێشومار بوو، چونکە هەم فێستیڤاڵەو هەم هەینییەو هەم کەشەکەی خۆشە.
ئەگەر پێت بڵێن دەبێ چوار جار لەسەریەک بە دەوری شەقامی شەست مەتری هەولێردا بسوڕێرەوە بێت وایە چەندت پێدەچێت؟ ئەمڕۆ کوڕێکی بەریتانی بە دوو سەعات و نیو ئەم کارەی کرد و بووە یەکەمی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر.
پاییز زیاتر لە 40 رۆژی تێپەڕاندووە هێشتا باران نەباریووە، بۆیە هەموو خەڵک دەست بە دوعان خوا بارانی بە رەحمەت ببارێنێ.
ئەو بۆنە ناخۆشەی دوێنێ لە گەڕەکێکی هەولێر هەبوو، گومانەکە بۆ ئەوە دەچێت کە بۆنی زبڵ و خاشاک بێت، بەرگری شارستانی خەریکن لە وەزعەکە دەکۆڵنەوە.
دوێنێ درەنگانی شەو 964 ڤیدیۆیەکی گەڕەکی ئایندەی هەولێری بڵاوکردەوە، بەشێک لە ماڵەکان هاتبوونە دەرەوەو دەیانوت لە بەر بۆنێکی نامۆ ناتوانن لە ماڵەوە بن، لە بڵندگۆی مزگەوتەوە هاوار لە خەڵک دەکرا کە بێنە دەرەوە، کەسێکیش لە دانیشتوانی گەڕەکەک دەیوت بۆن غازێکی ژەهراوی دێت.