دابەشکردنى نەوتى سپى
سبەینێ رۆژى هەنارە
فێستیڤاڵى هەنار دابەشکردنى نەوتى ماڵانى راگرت
964+
وریا فەتاح
سبەینێ هەموو چاوەکان لەسەر هەنارن، یانزەهەمین فێستیڤاڵى هەنار و پاییزى هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت و هەزاران میوان و سەردانیکارى روولە هەڵەبجە دەکەن، هەربۆیە دابەشکردنى نەوت رادەگیرێت.
قائیمقامییەتى هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، لە رۆژانى فێستیڤاڵى هەنار و پایزى هەڵەبجە، لەبەر قەرەباڵغی دابەشکردنی نەوت رادەگیرێت.
وەک باسکراوە، دواى فێستیڤاڵ، دابەشکردنى نەوت دەستپێدەکاتەوە.
سبەینێ پێنجشەممە 30.10.2025، یانزەهەمین فێستیڤاڵى هەنار و پاییزى هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.